Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

خۆپیشاندانی ده‌م پارتی له‌ پێنج پارێزگای باكوری كوردستان ده‌ستیپێكرد

Image

لڤین

له‌ پێنج پارێزگای باكوری كوردستان خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ده‌م پارتی دژی دانانی قه‌یوم ده‌ستیپێكرد و داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به‌ قه‌یوم بهێنرێت و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی باكوری كوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لایه‌نگرانی ده‌م پارتی له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئامه‌د، مێردین و ئێلیهـ و شارەوانیی خەلەفەتی لە روهای باکوری کوردستان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد، دژی دانانی قه‌یوم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه‌.

هیومان ڕایتس وۆچ له‌ ڕاپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، دورخستنه‌وه‌ی پێنج شارەوانی هەڵبژێردراوی دیموکراسی لەلایەن حکومەتی ئەردۆگانەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەکان، “لێدانێکی بەرچاوە لە دیموکراسی تورکیا”، ڕەتکردنەوەی ده‌نگی زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگدەره‌ كه‌ نوێنەری هەڵبژێردراوی خۆیان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی مانگی (ئازار/3)ی 2024 دا هه‌ڵبژارد.

هیومان ڕایتس وۆچ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مافی مرۆڤ سه‌ركۆنه‌ی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ی كرد كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ دورخراونه‌ته‌وه‌، داوا ده‌كات سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ هه‌ڵبژیردراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان خۆیان.

هیو ویلیامسۆن، بەڕێوەبەری ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست لە ڕێکخراوی HRW دەڵێت، ڕەتکردنەوەی سەدان هەزار دەنگدەر لە نوێنەرانی هەڵبژێردراوی حکومەتی خۆجێیی هەڵبژێردراوی خۆیان و گۆڕینی بە کەسانی دیاریکراوی حکومەت خۆی، نەک تەنها پرۆسەی دیموکراسی تێکدەدات، بەڵکو مافی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە پێشێل دەکات.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەحمەد تورک، سەرۆکی گه‌وره‌ شارەوانی ماردین و گولستان سۆنوک لە باتمان و مەهمەت قەرەیلانی حەفەتی دورخستەوە کە هەریەکەیان زۆرینەی بەرچاویان بەدەستهێنابو، هەروەها لە 30ی (تشرینی یەکەم/10)دا، دەسەڵاتداران ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی شارەوانی ئێسەنیورتیان لە جەهەپە دەستبەسەرکرد، ئەوەش یەکەمین دەستێوەردانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان بو لە دژی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی.

دورخستنەوەکان ڕەنگدانەوەی هەموارکردنێکی مشتومڕاوی یاسای شارەوانییەکانی تورکیایە کە دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 خرایەڕو، ئەوەش وایکردوە کە بە سەرکردایەتی حکومەت لە کارەکانیان دوربخرێنەوە و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دورده‌خرێنه‌وه‌ به‌ تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كرێن.

لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top