لڤین
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له میانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی ئه‌وروپا له بوداپێست رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی ڕوسیا كه له ڕۆژئاوا بلۆككراون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، پاره‌ی ئۆكرانیان.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، “سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی روسیا كه له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و بلۆككراون، ڕاشكاوانه بڵێم ئه‌مانه پاره‌ی ئۆكرانیان”، هه‌روه‌ها داوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی كرد، بۆ ئاڕاسته‌كردنی ئه‌م پارانه بۆ ئۆكرانیا به زوترینكات.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی باسی له‌وه‌شكرد، كه ئۆكرانیا له ڕێكخستنی پڕۆسه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ڕوسیا هاوكاری له هاوپه‌یمانه‌كانی ناوێت، چونكه هێشتا به نیازییه خۆی بڕیار بدات بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م دانوستانه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا جه‌ختی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی بۆ ئه‌ندامبون به ناتۆ و گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی بلۆككراوی ڕوسیا بۆ ئۆكرانیا و سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ڕوسیادا كرده‌وه و راشیگه‌یاند، “پێویستمان به ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری زیاتر هه‌یه”.
له 18ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ، سه‌رۆكی ئۆكرانیا “پلانی سه‌ركه‌وتن”ی ئۆكرانیای پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه پێنج بابه‌تی و سێ هاوپێچی نهێنی له‌خۆگرتبو، له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا پێویستی بانگهێشتكردنی ئۆكرانیا بۆ ئه‌ندامبون له ناتۆ و پێدانی ئه‌ندامێتی دواتر بۆ ناتۆ، هه‌ڵگرتنی سنورداركردنی ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی خاكی ڕوسیا به چه‌كی دور مه‌ودا و جێگیركردنی “پاكێجێكی تۆكمه‌ی نائه‌تۆمی بۆ ڕاگرتنی ڕوسیا” له‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا دیاریكرابو. زلێنسكی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه “به‌نده به هاوبه‌شه‌كانه‌وه”.