لڤین
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دو بڕیاری له‌باره‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و حكومی و كاروباری وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش تاوه‌كو 1ی (تهمموز/7)ی 2025 به‌كارهێنانی پاره‌ی كاش له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كۆتایی دێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی دارایی و ئابوری‌دا، كه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له گرنگترین ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی حكومه‌ت ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی كرد، بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی.
سودانی بڕیاری ده‌ركردوه بۆ كاركردن له‌سه‌ر خۆجێیكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی حكومی و ڕاسپاردنی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ به‌شداری كردنی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاتوه، “وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری پاره‌دان نه‌ختینه (كاش) بن، و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌كار بهێنن له پاره‌دان و مامه‌ڵه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی پلانێكی یه‌كخراوه، كه له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌وه پێش 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 پێشكه‌ش بكرێت، به مه‌رجێك جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پلانه له 1 ی (تهمموز/7)ی 2025ـه‌وه ده‌ستپێبكات.