لڤین
گروپێكى چه‌كداریی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانى سنورى ئێران و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان كوژراون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێران بڵاویكردووه “لەناوچەی تەفتان پارێزگای سیستان و بەلوچستان شەڕی چەکداری لە نێوان کۆمەڵێک چەکدار و پاسەوانانی سنوردا روویداوه”.
باس له‌وه‌شكراوه “بەهۆیەوە زیاتر لە 10 پاسەوانی سنوری ئێران کوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئیسرائیل هێرشى مووشه‌كى كرده سه‌ر ئێران و دوو له سه‌ربازانى سوپاى پاسداران گیانیان له ده‌ستدا.