لڤین
ئەندامێکی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند، بەپێ ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بزوتنەوەکە لە دەنگدانی تایبەتدا بەراورد بە دەنگدانی 2021، دەنگەکانی بەڕێژەی 20% زیادیکردووە.
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە زاری ئەندامێکی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەکەوە بڵاویکردەوە، دوای هەڵوێست و بڕیارەكانی چەند رۆژی رابردوی بزوتنەوەی گۆڕان خەڵكێكی زۆر تەنانەت ئەو كەسانەی پێشتر بە هەر هۆكارێك زویر بون، نەك تەنها گەڕاونەتەوە ریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵكو بە چڕی كار دەكەن بۆ بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەوەشیخستەڕوو:” زیادبوونی دەنگەكانی گۆڕان لەکاتێکدایە، بە مەبەست ژمارەیەکی زۆری دەنگە تایبەتەکانی هۆبەی پاسەوانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو كادرانەمان كە پێویستبو لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن خراونەتە سەر دەنگدانی گشتی و رۆژی یەكشەممە دەنگ دەدەن”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیارە سبەینێش دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.