لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ئێمەش نازانین دەنگدەر دەنگی بەكێ داوە

OIF

لڤین

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە رۆژانی هەینی و یەكشەممەی داهاتوو بێنە ئەنجامدان، رایگەیاند كە پڕۆسەكە نهێنییە و تەنانەت ئەوانیش نازانن دەنگدەر دەنگی بە كێ داوە.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: پابەندین بە پارێزگاریكردن لە سەلامەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن و نهێنی دەنگدانی دەنگدەران.

راشیگەیاند: پارێزگاریكردن لە پاراستنی نهێنی دەنگدان بە یەكێك لە پێوەرەكانی بێگەردی دادەنرێت، هەر بۆیە كۆمیسیۆنەكەمان لە پەیڕەو و رێكارە هونەرییەكانی بۆ رۆژی دەنگدان ئەمەی رەچاو كردووە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیشی كردەوە كە “هیچ لایەنێك بە كۆمیسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن كە بژاردەكانی دەنگدەران چین و بۆ كێ دەنگیانداوە”.

بڕیارە دووسبەی هەینی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ رۆژی یەكشەممەش دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگا و شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top