لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕێکخراوی تێکۆشان دژ بە چەکە ئەتۆمیەکان بوو بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

20241011 20241011 20241011 gzmp4dawmakun5z jpeg53e51c image jpg702f8c image jpgb5f534 image

لڤین

یۆرگن واتنە فریدنس سەرۆکی نروێژی کۆمیتەی نۆبڵ، ڕایگەیاند کە “نیهۆن هیدانکیۆ بەهۆی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی جیهانێکی بێ چەکی ئەتۆمی و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە نابێت قەد جارێکی دیکە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت، بوو بە شایانی خەڵاتی ئاشتی نوبڵ.”

کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ لە کاتی بەخشینی خەڵاتەکەدا، هۆشداریدا لەوەی هەڵوێستی جددی سەبارەت بە بەکارنەهێنانی چەکی ئەتۆمی نابێ لاواز بێت.

سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٨٠ ساڵە چەکی ئەتۆمی لە هیچ شەڕێکدا بەکارنەهێنراوە و ڕایگەیاند: “خەڵک دەبینن کە ئەمڕۆ تابۆی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ژێر فشاردایە و ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەیە.”

نیهۆن هیدانکیۆ ٦٨ ساڵ پێش لە ١٠ی ئابی ١٩٥٦ دامەزراوە.

تۆشیوکی میماکی، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆ، هەستەکانی خۆی سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکە هێنایە زمان و بە چاوی فرمێسکاوییەوە ڕوو بە ڕۆژنامەنووسان وتی: “قەد بە خەیاڵمدا نەدەهات ڕۆژێکی وەها ڕووبدات.”

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە بەهای ١١ملیۆن کرۆنی سویدی (نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆ) لە١٠ی کانوونی دووەم لە ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی ئالفرێد نۆبڵ، لە ئۆسلۆ هەرجار دەبەخشرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top