لڤین
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شەممە بەهۆی ڕۆژی نیشتمانی عێراقەوە بكرێتە پشووی فەرمی.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی تشرینی یەكەم دەكرێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی یادی نیشتمانی كۆماری عێراقەوە.
ڕاشیگەیاندووە” هەر ئاهەنگ و بۆنەیەك ڕادەگیرێت وەك هاوخەمییەك بۆ برایانمان لە لوبنان و فەلەستین، كە ڕووبەڕووی دەستدرێژی و باریی ناهەموار بوونەتەوە”.