Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئومێد سەباح: لیژنەی دارایی لەبارەی پرسی موچە بەڵێنی باشیان پێداین

لڤین

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسی لە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كردو وتی، لیژنەی دارایی لەبارەی خەرجكردنی موچە لە وادەی خۆیدا بەڵێنی باشیان پێداین بۆ قسەكردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی سەبارەت بەو پرسە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە هاوبەشی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر ڕێکیان خست، دوپاتی ئەوەی کردەوە کە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی نیازپاکیی و پابەندییەکانی بۆ حکومەتی فیدراڵ دوپات کردوەتەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: لەماوەەی دو ڕۆژدا  لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆمان لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کرد، دوای ئەو کۆبونەوانە جارێکی دیکە دوپات لە پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە ئیرادە و  نیازپاکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە داوادەكەین لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕۆڵی چالاک بگێڕن بۆ گەرەنتیكردنی جێبەجێكردنی هەر ڕێککەوتنێک کە پێی دەگەین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵییدا.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر پرسی نەوت و غاز کرد، لەگەڵ دۆسیەی دارایی و پرسی موچە، بەتایبەت موچەی مانگی هەشت و نۆ و گەرەنتیكردنی دوا نەكەوتنی موچە. وتیشی: ئەوان بەڵێنی باشیان پێمانداوە بۆ قسەکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەبارەت بەو پرسە.

ئومێد سەباح وتیشی، گفتوگۆمان لەبارەی بابەتی بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆران کرد کە ژمارەیەکی زۆری موچەی موچەخۆران بە بانکیی کراوە. ئەوەشی خستەڕو، سەدا50ـی ئەو موچەخۆرانە تۆمارکراون، پێدانی پارەش بە بانکەکان سەدا25 کارا کراوە، ڕاشیگەیاند: تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک موچەخۆر، موچەکانیان بە بانکی دەکرێن لەڕێگەی هەژمارە بانکییەکان.

ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی دەروازە سنورییەکان کردوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا بودجەی کارپێکردنی وەرنەگرتوەو وتیشی: داوامان کرد کە لیژنەی دارایی دەستورەدان لەو بابەتە بکەن و بەڵێنی ئەوەشیان پێماندا.

ئومێد سەباح ئەوەشی وت: لە پرسی خانەنشینیش، داوامان کردوە بەگوێرەی فەرمانی دیوانیی ئەو پرسەی تایبەت بە خانەنشینان چارەسەر بکرێن و بۆ ئەوەش بەڵێنیان پێماندا چارەی بکەن.

وتیشی: لەسەر پرسی داهاتەکان، هەوڵدەدەین دەزگاکان لە یەکتر نزیک بکەینەوە و شیکردنەوەیەکی دروست بۆ داهاتە نانەوتییەکان دروست بکەین، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانمان لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا ڕادەستی بەغدا کردوە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئێمە پابەندی هەمو ماددەکانی بودجەین، چاومان لەوەیە لیژنەی دارایی یارمەتیدەربن لە گەیشتمان بە مافە دەستورییەکانمان لە بودجەدا.

لڤین پرێس
Scroll to Top