Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئیسرائیل “كه‌سی‌ سێیه‌م”ی حزبوڵا ده‌كاته‌ ئامانج

هەواڵ

لڤین

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ هێرشێكی ئامانجداریان له‌ به‌یروت ئه‌نجامداوه‌، هاوكات رادیۆی سوپا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ عه‌لی كركی سه‌ركرده‌ی‌ حزبوڵای لوبنان بووه‌.

فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كان هێرشێكی‌ ئاسمانییان كرده‌سه‌ر سه‌ر گه‌ڕه‌كی مازی له‌ باشووری به‌یروت.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ “ئامانجی هێرشه‌كه‌ له‌ به‌یروت سه‌ركرده‌ عه‌لی كركی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری‌ حزبوڵایه‌ كه‌ كه‌سی‌ سێیه‌می حزبه‌كه‌یه‌.

په‌یامنێری سكای نیوزی عه‌ره‌بی له‌ لوبنان له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی لوبنانه‌وه‌، رایگه‌یاند كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری به‌یروت عه‌لی كركی كوژراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی لوبنانی ئاشكرای كرد كه‌ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی مازی له‌ گه‌ڕه‌كی باشووری به‌یروت به‌ به‌كارهێنانی 3 مووشه‌ك ئه‌نجامدراوه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌كانیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ چاره‌نووسی‌ عه‌لی‌ كركی‌ سه‌ركرده‌ی‌ باڵای‌ حزبوڵا نازانرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top