لڤین
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراویەوە کە تیایدا دوو تۆمەتبار هێرش دەکەنە سەر هونەرمەندێک دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمان بەدواداچوونکرا و دەستگیرکران.
ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان گرتەڤیدیۆیەك بلاو کرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هۆنەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطیب) ،دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد،
ئاشکراشیکرد، کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە گرتەڤیدیۆی دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندەو تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت،لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیە.
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت؛ دووپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نیە