لڤین
سەرچاوە ئەمنییەکان و شایەتحاڵەکان رایانگهیاند، سەدان ئەندامی حزبوڵای لوبنان بە سەختی برینداربون، دوای تەقینەوەی ئەو ئامێرە ئهلیكترۆنیانهی کە هەڵیانگرتبو، لە باشوری بەیروت، وهزارهتی تهندروستیش داوا له هەمو ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە خاوەنی ئامێری پەیوەندی بێوایەرن لێیان دوربکەونەوە تا ڕاستی ئەو شتانەی ڕودەدەن، ئاشکرا دەبێت.
تۆڕی ههواڵی سكای نیوز بڵاویكردهوه، سهدان ئهندامی حزبوڵای لوبنان لە گەڕەکی باشوری بەیروت برینداربون، دوای پێشێلکارییەکی ئەمنی کە کاریگەری لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندییەکان هەبوە”.
هاککردنی پەیوەندییەکان بە یەکێک لەو شێوازانە دادەنرێت کە ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاریدەهێنێت، بەو پێیەی تیرۆرکردنی فوئاد شوکر نمونەیەکی زیندوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان لە ڕێگەی پەیوەندییەکانەوە.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیا ههندێك وێنەیان بڵاوکردەوە، کە گردبونەوەیەکی زۆری هاوڵاتیان لە شوێنەکانی ڕواوەکان پیشان دەدەن.
سەنتەری ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری تەندروستی گشتی سەر بە وەزارەتی تەندروستی گشتی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، “ژمارەیەکی زۆر کەس بە برینداری جۆراوجۆرەوە دەگەنە نەخۆشخانەکانی لوبنان و لە سەرەتادا دەرکەوتوە کە برینەکان پەیوەندییان بە تەقینەوەی ئامێرە بێوایەرەکانەوە هەیە”.
وەزارەتەکە داوا لە “هەمو ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە خاوەنی ئامێری پەیوەندی بێ وایەرن لێیان دوربکەونەوە تا ڕاستی ئەو شتانەی ڕودەدەن، ئاشکرا دەبێت”.