لڤین
تەنها لە ماوه‌ى مانگی رابردوو عێراق بایی 35 ملیۆن دۆلار میوەی لە توركیا كڕیوە، زۆرترین رێژه‌ى فرۆشتن بووه له لایه‌ن توركیاوه له‌و مانگه‌دا.
فەرحەت گۆرۆز، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆمەڵەی هەناردەكارانی سەوزە و میوەی نوێ لە دەریای ناوەڕاست رایگه‌یاند “تەنها لەمانگی رابردوو توركیا بە بەهای 80 ملیۆن دۆلار میوەی بە وڵاتانی جیهان فرۆشتووە”.
باس لهوهشكراوه “له‌و بڕه‌ى كه فرۆشراوه به ده‌ره‌وه، زۆرترینى له لایه‌ن عیراقه‌وه بووه كه به‌ته‌نها خۆى له‌و مانگه‌دا به به‌هاى 35 ملیۆن دۆلار میوه‌ى له توركیا كڕیووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەمساڵ هەریەكە لە وڵاتانی رووسیا و عیراق و ئەڵمانیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بوون كە زۆرترین سەوزە و میوەیان لە توركیاوە هاوردە كردووە”.