Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سایلۆى سلێمانى: چوارشەممەى داهاتوو پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکەین

لڤین

بەڕێوەبەرى سایلۆى سلێمانى رایگەیاند، چەکى پارەى گەنمى جووتیارانیان بەدەستگەیشتووە و دواى تەواوکردنى رێکارەکان لە رۆژى چوارشەممەى داهاتووەوە دەست بەدابەشکردنى پارەکە دەکەن.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى سایلۆى سلێمانى راگەیاند،”پێشبینىدەکەن رۆژانى دووشەممە و سێ شەممە پارەکە بخرێتەسەر هەژماری بانکى بابان لە سلێمانى و لە رۆژى چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنى پارەى گەنمى جوتیاران بکەن”.

بەگوتەى بەڕێوەبەرى سایلۆى سلێمانى، “پێشتر 31 ملیاریان بەسێ گوژمە بۆ نێردراوە و ئەم گوژمەیەش 67 ملیار دینارە بۆ پارەى گەنمى ئەو جووتیارانەى کە پێش 27ـى حوزەیران گەنمەکەیان رادەستکردووە”.

بەگوێرەى رێککەوتنى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى بازرگانیى و کشتوکاڵى عێراق، بڕیارە  700 هەزار تۆن گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان وەربگیرێت کە بۆ هەر تۆنێک بڕى 850 هەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام نزیکەی 685 هەزار تۆن لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیرا، تاوەکو ئێستاش شایستە داراییەکانی بەشێکیان نەدراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top