Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هه‌نگاوه‌كانی ته‌وتین ده‌ستیانپێكرد؛ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌قه‌رز و پێشینه‌كان سودمه‌ند ده‌بن

لڤین

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بانکی ڕافیدەین هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ ته‌وتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێکردوه‌ و به‌ته‌واوبونی ته‌وتینیش كێشه‌ی موچه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ 18 خزمه‌تگوزاری كه‌ له‌نێویاندا قه‌رزی درێژخایه‌ن و پێشینه‌ هه‌یه‌ سودمه‌ند ده‌بن.

سۆران عومه‌ر له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه‌، “له‌ 6ی (ئاب/8)ی 2024 داوام له‌ وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ كرد، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بێت بۆ وه‌رگرتین زانیاری موچه‌خۆران و ته‌وتینكردن له‌بانكی حكومی فیدڕاڵی و پێویسته‌ دواین لیستی موچه‌ لیستی موچه‌ كه‌ لیستێكی پاككراو بو له‌ ناوی دوباره‌ و بندیوار بنێردرێت ئاڕاسته‌ی بانكی فیدڕاڵی بكات بۆ ته‌وتین، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا بانكی رافده‌ین ده‌ستی به‌هه‌نگاوه‌كانی ته‌وتین كردوه‌ و به‌پێی وهه‌ڵامی وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌و بانكه‌ هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردوه‌ و هه‌مو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ ته‌وتینی موچه‌ ئه‌وان ئه‌نجامیانداوه‌”.

راشیگه‌یاند، “ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ 18 خزمه‌تگوزارین له‌سه‌ر ته‌وتینی موچه‌ پێشكه‌ش به‌موچه‌خۆران ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ش وه‌رگرتنی قه‌رز، وه‌رگرتنی پێشینه‌كان، كرینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ به‌قیستی درێژخایه‌ن، كڕینی ئۆتۆمبێل له‌چه‌ندین كۆمپانیای ئۆتۆمبێل به‌قیستی درێژخایه‌ن، هه‌مو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ له‌كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزاری ئاینی و فڕۆكه‌ و گه‌شتكردن هه‌مو ئه‌وانه‌ له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ن موچه‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن لێی سودمه‌ندبن”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی ته‌وتین پێكهاتوه‌ له‌ نۆ مادده‌، مادده‌ی نۆیه‌م حوكمه‌ كۆتاییه‌كانی گرێبه‌سته‌كانه‌، له‌نێوان بانكی رافده‌ین و ئه‌و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ واژۆی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ماسته‌ركارت ته‌وتین ئه‌نجامده‌درێت”.

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، “ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی باش و مژده‌یه‌كی خۆشه‌ بۆئه‌وه‌ی دڵنیابن ده‌بێت ته‌وتین بكرێت و هه‌ر ته‌وتینیش چاره‌سه‌ری كۆتاییه‌ بۆ كێشه‌ی موچه‌خۆران”.

لڤین پرێس
Scroll to Top