لڤین
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ” وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە بۆ دامەزراندنی وانەبێژان ڕاگەیاند و لەئایندەدا ئاسانە داخڵی لیستی مووچەی بەغدا بکرێن”.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند” وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەوەڵامی نوسراوێکی بەندە بۆ داواکاری بەگرێبەست کردنی وانەبێژان کە داواکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرابوو ئەرێنییە”.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیری دارایی فیدراڵ بەنوسراوی ژمارە ١٥٧٢٣٧ لە ٢٨/٨/٢٠٢٤ دەقی نوسراوی دائرەی موازەنەی وەزارەتی ناردووە کە ١٤/٧/٢٠٢٤ بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریان ناردوە بۆ بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و پارەدارکردنیان لەدائرەی محاسەبە.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵیت” وەزارەتی دارایی فیدراڵ رەزامەندی داوە بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و لەئایندەدا ئاسانە داخڵی لیستی مووچەی بەغدا بکرێن “.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بڕیاری بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی لەهەرێمی کوردستان دا کە ژمارەیان نزیکەی ٣٥ هەزار مامۆستای وانەبێژە.