لڤین
ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، یەکێتى کار بۆ ئەوە دەکات، لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە پۆستى سەرۆکى حکومەت بەدەستبهێنێت.
لە میانەى کۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرانی ئۆرگانەکانی یەکێتی لە سلێمانى، سەركەوت زەکی، ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، یەكێتی ئێستا بەهێزترینە و هەمووان پێكەوە بۆ یەك ئامانج كاردەكەن، بۆ ئەوەی دوای سەركەوتن لەهەڵبژارندا پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێتەوە.
ئەو ئەندامەى مەکتەبی سیاسی یەکێتى وتیشى: یەکێتى دەیەوێت لە ڕێگەى ئەو پۆستەوە، باشترین خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكات.