لڤین
ئەندامێكى پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگهیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە راستی نایەوێت مووچە بکەوێتە سەر سکەی خۆیی و ئەم کێشەیە کۆتایی پێبێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگهیاند “هەرێم پێیوایە دەبێت مووچە لە پێش دەستی خۆیدا بێت و کەی ویستی خەرجی بکات و کەی ویستی پاشەکەوتی بکات و کەی ویستی لێبڕین بکات و کەی ویستی خەرجی نەکات”.
وتیشى “ئهگەر مووچە تەوتین بکرێت ئەو کاتە موچە لە 100% گەرەنتی دەبێت و مانگانە دەچێتە سەر هەژماری فەرمانبەران”.
ئهوهشى خستهڕوو “لە 21ی 2ی 2024ەوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچە دەرچووە کەچی ئەمڕۆ کە 25ی مانگی هەشتە، تا ئێستا پرۆسەی تەوتین نەکراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاستی ئامادەنەبوو بیکات”.