Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پارێزگاری سلێمانی: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسان دەکەین

لڤین

هەڤاڵ ئەبوبەکرد پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕاگەیاندن و بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنووری پارێزگاکەمان دەکەم.

هەڤاڵ ئەبوبەکرد پارێزگاری سلێمانی، لە بارەی شەهیدبوونی هەردوو ڕۆژنامەنووسی ژن (گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین) بە هۆی بۆردوومانی ئەمڕۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیکی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر:

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، وەک هەمیشە؛ بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکەمان و بۆ سەر گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان؛ دەکەین.

درود بۆ ڕۆحی شەهیدان ڕۆژنامەوانان خاتوو هێرۆ بەهادین و خاتوو گوڵستان تارا، دەنێرین و، ئومێدی چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین، کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی تردا؛ بوونە قوربانیی.

دووپاتیدەکەینەوە، شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆو لەیەکگەیشتن و ڕێڕەوی ڕاستی ئاشتیی، کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە بهێنن کە ناوچەکەی خستۆتە سەر لێواری کەوتن و ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار.

لڤین پرێس
Scroll to Top