لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبەستنی هەردوو رێگای ملەکەوە و ملەی نەڵمە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە لەم ئەمشەوەوە شەقامەکان دەبەسترێت و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کە خێراییەکانیان کەمبکەنەوە.
ئاماژە بەوەشدەدەن، هەردوو رێگای ملەکەوە و ملەی نەڵمە، لەو رێگایانەدەبن کە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و هاتنی شەپۆلی بەفر و سەرماوە دەیبەستن.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێویستە شۆفێران خێراییەکانییان کەم بکەنەوە و ماوەی سەلامەتی نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانی پێش خۆیان بپارێزن، لەپێناو پاراستنی ژیانیان و سەلامەتییان.