لڤین
هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ دوشەممە (٩ى٩ى٢٠٢٤)، لەژێر رۆشنایی راسپاردە و بڕیارەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان و دواى کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتمانى، پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بە ئامادەبونى زۆرینەى رەهاى ئەندامەکانى و لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرپەرشتى ژورى هەڵبژاردن لە مەکۆى سەرەکى، بەڕێوەچوو.
بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە؛ جەلال مصطفى محمد (لیوا جەلال) بە سەرۆک، جعفر عثمان خەیات بە جێگرى سەرۆک و عطا محمود محمد (عەتا هەوڵویی) بە سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.
بەپێى دەستورى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان جڤاتى گشتىجڤاتێکى راوێژکارییە و دەستەى سەرۆکایەتییەکەى لە سێ ئەندام پێکدێت (سەرۆک، جێگر، سکرتێر)، سەرۆکى جڤاتى گشتى پاش هەڵبژاردنى راستەوخۆ دەبێتە ئەندامىخانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان.