لڤین
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلولی 2024، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لەبارەگای ئەنجومەن، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە تێکۆشەرانی ھێزی یەدەکی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوونەوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “یەکێتی لە ھەموو کاتێکی تر زیاتر یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست و یەک گوتارە، ئەوەش بووەتە مایەی پتەوترکردنی پێگەکەی لەسەر ھەردوو ئاستی ھەرێم و عیراق کە سەرەنجام بە قازانج و بەرژەوەندی میللەتی کورد دەشکێتەوە”.
قوباد تاڵەبانی، سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی یەکێتی لە موسڵ و کەرکوک و بەغدادی بە بەرجەستەبوونی ئەو یەکریزییەی ناو یەکێتی لەقەڵەم دا و وتی، “ئومێد دەکرێت ئەو زنجیرە سەرکەوتنانە، رەنگدانەوەیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستاندا ھەبێ