لڤین
لەئەنجامی بۆردومانێکی سوپای تورکیا لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دایک و کوڕێک شەهید بوون.
فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا نیوەڕۆی ئەمرۆ لە تەنیشت ناوەندی پۆستە و پەیوەندییەکان و گەراجی پاس لە گەڕەکی عەنتەریەی رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ژنێک بە ناوی خالیدە محەمەد شەریف تەمەن 40 ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی هەژار عەدنان تەمەن 24 ساڵ شەهیدبوون.