Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سبەی شەش کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە دهۆک دەکەونە کار

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، سبەینێ شەش کامێرای جێگیری نوێی تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە شەقامەکانی دهۆک جێگیر دەکرێن و دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیار دراوە بە جێگیرکردنی شەش کامێرای نوێی هاتوچۆ لە شەقامەکانی دهۆک.

باس لەوەش کراوە، سبەی ئەو کامێرا نوێیانە جێگیر دەکرێن و دەکەونە کار و دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، کامێراکان لەسەر شەقامەکانی؛ گەڤەڕکێ، چاکسازی زڕکا، ئەڤریکێ، چڕە، شەقامی سەرەکی هەولێر بۆ دهۆک لە ئۆڤەر پاسای سێگردکای ناحیەی رۆڤیا و ئۆڤەر پاسای باعەدرێ بۆ ترافیک لایتی چوارڕیانی شێخان جێگیر دەکرێن.

لڤین پرێس
Scroll to Top