Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕوسیا: تێلیگرام ڕادەستی فڕەنسا دەكرێت

لڤین

بەرپرسێكی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕەنگە دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام ناچار بێت کلیلی کۆدکردنی بەرنامەکە ڕادەستی فڕەنسا بکات و دەشڵێت، “ئەگەر ژیانی پاڤێل دورۆڤ سەخت بێت ئەوا هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ دەربازبونی نابێت”.

‎دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی روسیا، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام کە لە پاریس دەستگیرکرا، ڕەنگە ناچار بکرێت لە هەندێک بارودۆخدا کلیلی کۆدکردنی تێلێگرام ڕادەستی هەواڵگری فڕەنسی بكات، سەرەڕای ئامادەنەبونی بۆ ئەو کارە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، “پاڤێل دورۆڤ لە گفتوگۆیەکی پێشوی نێوانیاندا پێی وتوە کە کلیلی کۆدکردنەکە بە کەس نادات و پێموایە ئەو قەناعەتی بەو شتە هەیە، بەڵام لە ئەگەری فشارێکی زۆردا، دورۆڤ ڕەنگە کلیلی کۆدکردنی تێلێگرام ڕادەستی هەواڵگری فڕەنسا بکات”

‎ئەو بەرپرسە ڕوسییە باسی لەوەشكردوە، ئەگەر ژیانی قورس بێت، ئەوا هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ دەربازبونی نابێت.

ئەوەشی خستەڕو، زو یان درەنگ دەسەڵاتدارانی فڕەنسا ناچار دەبن دامەزرێنەری تێلێگرام ئازاد بکەن، بۆ ئەوەی وێنەکەی تێکنەچێت بەهۆی کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی.

‎پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەپڵیکەیشنی نامە ناردنی تێلێگرام، دوێنێ پێنجشەممە هێرشێکی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی فڕەنسا بەهۆی دەستگیرکردنی و ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵی.

دامەزرێنەری تێلیگرام، خاوەنی ڕەگەزنامەی فڕەنسییە، لە کۆتایی مانگی ڕابردودا لە فڕەنسا دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەی لێدەكرێت لە تاوانەکانی پەیوەست بەو ئەپڵیکەیشنەی كە خاوەنداری دەكات و تۆمەتەكانی بریتین لە پۆرنۆگرافیای منداڵان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و مامەڵەی ساختە.

لڤین پرێس
Scroll to Top