لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەبوبەکر کاروانى: دۆخەکە پێویستی بەخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیخوانە

3149 12349373

لڤین

نووسەر و سیاسەتمەدارى دیارى هەرێمى کوردستان ئەبوبەکر عەلى کاروانى، ڕایدەگەیەنێت دۆخەکە پێویستی بەخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیخوانە، چوونکە ئەو ڕێکخراوە بەوبارە مێژووییە گرانەی سەرشانی، ئەو وێنا شێواو وێرانەی لێی گیراوە ناتوانێت هیچی تر بەشێوەیەکی بەرهەمدارانە درێژە بە خۆی بدات.

ئەو نوسەرە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسینێکى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو، ئیخوان هیچ ئاسۆیەکی لەبەردەمدا نەماوەو رۆڵی پێچەوانە بەئەرکەکانی لە ئێستادا بگێرێت، بۆیە لێپرسراوێتی ئیسلامی و ئەخلاقی و سیاسی داوای ئەوە لە سەرکردەو بریاربەدەستەکانی دەکەن، بریارە عەقڵانی و ئازایانەکە بدەن و کۆتایی بە کۆمەڵ و ڕێکخراوەکە بێنن و بەفەرمی هەڵی بووەشێننەوەز

ئەبوبەکر کاروانى دەشلێت: دابران لەگەڵ رابردوو درووست بکەن، بۆ ئەوەی ئەندام و جەماوەرەکەی بە بیرو هەناسەو دیدێکی نوێوە لە فۆرمی جۆراوجۆری سیاسی یاخوود مەدەنییدا یان هەردووکیان خۆیان ڕێکبخەنەوەو کۆتایی بەو بازنە داخراوە پەنگخواردووە بێنن تیایدا دەژین.

ناوبراو لەکۆتاییشدا ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات لە دوێنێشەوە خەریکی بابەتێکم بەزمانی عەرەبی دەربارەی ئەم باسە خوا حەزکات لە رۆژانی داهاتوودا بڵاوی دەکەمەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top