لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزارەتى دارایی: سبەى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت

ناوەندێکی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان 1 scaled

لڤین

وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەى دووشەممە 19 ئایار، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایى گوتی “تەمویلى مووچەى مامۆستایانى گرێبەستى هەردوو وەزارەت، لە داهاتى ناوخۆ بووە”.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە مانگى ئابى ساڵى رابردوو بڕیاریدا مامۆستایانى وانەبێژ بکاتە گرێبەست و مانگانە لە داهاتى ناوخۆ مووچەیان بۆ دابینبکات.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top