لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بێگەرد تاڵەبانى: ئەمساڵ 10 هەزار تۆن گەنمى بنەتۆو لە جوتیاران دەکڕینەوە

کۆنفرانسی بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان scaled

لڤین

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 10 هەزار تۆن گەنمى بنەتۆو لە جوتیارانى هەرێمى کوردستان دەکڕنەوە.

بێگەرد تاڵەبانى، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، “یەک تۆن گەنمى بنەتۆوى باوەڕپێکراو بە 860 هەزار دینار و یەک تۆن گەنمى تۆمارکراو بە 885 هەزار دینار لە جوتیارانى هەرێمى کوردستان دەکڕینەوە”.

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، ئەوەشى روونکردەوە، وەکو حکومەت لە یەک تاوەکو 15ـى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ، گەنمى بنەتۆو بە جوتیاران دەفرۆشنەوە، کە بەشێکى نرخەکەى لەئەستۆى حکومەتە و یەک تۆن گەنمى بنەتۆوى باوەڕپێکراو بە 450 هەزار و یەک تۆن گەنمى تۆمارکراو بە 490 هەزار دینار بە جوتیاران دەفرۆشنەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top