لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دانەغاز: تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بەرهەمی غازی کۆرمۆر 50% زیاد دەکات

83985967 DCB8 4FE7 9665 412DB3CF221B 1170x770

لڤین

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەڕێژەی 13% قازانجیان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و تا سەرەتای ساڵی داهاتووش بەرهەمی غاز بەڕێژەی 50% بەرزدەبێتەوە.

کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتێکی لەبارەی داهات و پرۆژەکانیان لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێ، لەو ماوەیەدا قازانجیان گەیشتووە 43 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو 39 ملیۆن دۆلار بووە، بەوەش قازانجیان بەڕێژەی 13% زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر گەیشتووەتە 525 ملیۆن پێی سێجا کە بەراورد بە ساڵی 2017 بەڕێژەی 75% بەرزبووەتەوە، دەشڵێ،  پرۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە و پێشبینیدەکەن یەکەم بڕە غازی پرۆژەکە لە چارەکی یەکەمی 2026ـدا بەرهەمبێت و بەتەواوبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆ بەڕێژەی 50 % بەرزدەبێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، کۆمپانیاکەیان بەبڕی 160 ملیۆن دۆلار سەرقاڵی هەڵکەندی سێ بیری دیکەیە و لەدوای نیوەی دووەمی 2026 بەتەواوبوونیان بەرهەمی غاز 75 ملیۆن پێ سێجا لەو کێڵگەیە بەرهەمبێت، هەروەها رۆژانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەفتا بەبڕی حەوت هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا بەرهەمی رۆژانەی غازی شلی LPG  بۆ460 تۆن زیاد دەکات.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top