لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئاگادارییەک لە پۆلیسى سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

476398Image1

لڤین

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، ھێڵى گەرمى 104 و 105ى فریاکەوتن لەکارکەوتوون و لەکاى بوونى گرفت پێویستە پەیوەندیى بکەن بە ژمارە 100ـەوە.

پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، هاوڵاتیانی ئاگادار دەکەینەوە کە لەئێستادا بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەکارکەوتوون، لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەسەنتەری هەماهەنگی ڕێکخەری پەیوەندییەکان ژمارە 100 یان ژمارە تەلەفۆنی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (0533193148).

هەروەها رایگەیاندووە، تیمە تەکنیکییەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هێڵ دەکەونەوە کارو لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top