لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ھاوردەکردنی پیاز و شوتی قەدەغەکرا

d53e3b95 c821 4d71 92df cf39156217c1

لڤین

قایمقامیەتی سلێمانی، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی شووتی و پیازیدا، هاوکات بڕیار درا هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو قەدەغە نەکرێت، بەڵام ڕێگەپێدراو نیە ببرێتە دەرەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بەجیا لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و لیژنەی هاوسەنگی سەوزەو میوە کۆبووەوە و دواتر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: تایبەت بە پرۆژە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان بڕیار درا لیژنە هاوبەشەکان ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆئەوەی ئەندازیاری کشتوکاڵی ڕاستەوخۆ لەسەر پرۆژە بێت و سەرپەرشتی پرۆژە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان بکات و هاوردەکردنی پیاز و شووتی قەدەغە کرا.

هاوکات بڕیاردرا هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو کراوەبێت و رێگە نادرێت ببرێتە دەرەوەی هەرێم. تا ناوەڕاستی مانگی شەش قەدەغەی ڕاوەماسی بەردەوام بێت.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لەوە کرا کە کاری پێویست کراوە بۆ ڕێگری لە تای خوێنبەربوون بەتایبەت دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی کرا کە 26 تیمی پێکهێناوە و سەردانی گوندەکان دەکات بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی و شتنەوەی ئاژەڵ، لیژنەکانی قایمقامیەتیش ڕاسپێردران چاودێری گۆشتفرۆشەکان زیاتر بکەن.

لەبارەی سەوزەو میوەوە بڕیاردرا لە ماوەیەکی کەمدا زیادەڕەوییەکانی ناو عەلوەی سلێمانی بەتەواوی لاببرێن و رێگە نەدەن هیچ میوە یان سەوزەیەکی ناتەندروست ببرێتە بازاڕەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top