لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر كۆبونەوە

538724df 1f81 4a5d a255 946f9d662764

لڤین

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدەو ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی رۆژاڤا، لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كۆبونەوەو تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد لەوانە؛ سەقامگیریی رۆژاڤای كوردستان، پتەوكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ.

ئاژانسی هاوار نیوز، نزیك لە هەسەدە، شەوی چوارشەممە بڵاویكردەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لە هەولێر لەگەڵ ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كۆبونەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە رێگەكانی پشتیوانیكردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە رۆژاڤاو هەروەها بەهێزكردنی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان لە سوریا كراوە لەگەڵ تاوتوێی كردنی رۆڵی فەرەنسا لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی چارەسەری سیاسی لە سوریا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەسەردانێك گەیشتە هەولێرو بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوەوەو لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی، لە چوارچێوەی سەردانەكەمدا بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر كۆدەبمەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاند، سەردانەكەم بۆ هەولێر نیشانەی پەیوەندیی بەهێزی فەرەنسایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ژان نۆیێل بارۆ، داواشی كرد بەزوترین كات حكومەتی نوێی هەرێم پێكبهێنرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top