لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

رونكردنەوەی دەم پارتی لەبارەی هەواڵی تێكچونی دۆخی تەندروستی ئەحمەد تورك

b38af880 c79a 40a1 a573 fef553777418

لڤین

دەم پارتی رایگەیاند، ئەحمەد تورك، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی پارتەكەیان، ماوەیەك بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام هیچ دۆخێكی نوێ یاخود نەرێنی لە باری تەندروستی ناوبراودا روی نەداوە.

دوای ئەوەی میدیاكان بڵاویان كردەوە كە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە،  ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەحمەد تورك رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، دەم پارتی لەو بارەیەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لە رونكردنەوەكەدا هاتوە، ئەحمەد تورك، بەهۆی بونی كێشەی تەندروسییەوە، ماوەیەك چارەسەری رۆتینی وەردەگرێت، بەڵام هیچ دۆخێكی نوێ یاخود نەرێنی لەباری تەندروستی ناوبراودا روی نەداوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top