لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

عەمار حەکیم: پێویستە سیاسییەکان لە عێراق بەپێی دەستوور مامەڵە بکەن

1642025354800 2013102022 61772022 3264

لڤین

سەرۆکی رەوتی حیکمە لە نۆیەمین دیداری سلێمانی لە بارەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردەکانی داهاتووی عێراق قسەیکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە نۆیەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، قەدەری ئێمە لە عێراق وایە کە دراوسێی ئێرانین و مێژوو و کەلتورمان پەیوەستە بە ئێرانەوە، ئێران رۆڵێکی بەرچاوی لە بونیادنانەوەی عێراق هەبوو، ئێران دۆست و دراوسێیەکی نزیکمانە.

وتیشی، ئەمریکا دۆستێکی دووری عێراقە، بۆ ئەو دانوستانەی دەکرێن لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەبێت هەردوولا رەچاوی هێڵێ سووری نێوانیان بکەن و بگەن بە ئەنجامێک ئەگەر گفتوگۆ نەبێت کاریگەری خراپی لەسەر ناوچەکە دەبێت.

باسی لەوەشکرد، لە دانوستانەکانی شەممەی رابردوو گفتوگۆی باشیان کردووە، هیوادارن بۆ گفتوگۆکانی داهاتوویان باشتری بکەن، هیچ کام لەو وڵاتانە لەم کاتەدا جەنگیان ناوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستوور باوکی یاساکانە، پێویستە سیاسییەکان لە عێراق بەپێی دەستوور مامەڵە بکەن، دەبێت چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت، چەندین جەنگیان بینی سوپا نەیتوانی وڵاتەکە بپارێزێت، خەڵك خۆی چەکی هەڵگرت، باوەڕپێهێنانی لایەنەکان بۆ دانانی چەک کاتی دەوێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top