لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دەرگاى تۆمارکردنى لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەکرێتەوە

Employees of the Iraqi Independent High Electoral Commission check electronic counting device at a warehouse in Dohuk

لڤین

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان وادەى تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانى و پارت و لیستە تاکەکەسییەکانى بۆ هەڵبژاردنى کۆتایی ئەمساڵى پەرلەمانى عێراق دیاریکرد.

بەپێی نوسراوێکى کۆمسیۆن، تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانى و پارت و لیستە تاکەکەسییەکان لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تا چوارى مانگى داهاتوو.

رۆژى چوارشەممە (9ى نیسانى 2025) ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق 11 ى تشرینى دووەمى بۆ وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دیاریکرد، بەو پێیەش کەمتر لە حەوت مانگى دیکە هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت، کۆمسیۆنیش ئامادەیی خۆى لەو بارەیەوە راگەیاند.

رۆژێک دواتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستیكرد بە ڕێكارە تەكنیكییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، جەخت دەكاتەوە پشت بە ئامرازی “وێنەی چاو” دەبەستێت بۆ نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بۆ ئەو كەسانەی پەنجەمۆری دەستیان نایخوێنێتەوە.

لەوبارەیەوە، جومانە غەلای، وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”كۆمسیۆن لەڕووی تەكنییكیەوە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و دەستی بەكارەكانی كردووە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی هەمواركراوی ژمارە 12 ی ساڵی 2018″.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top