لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پڕۆژەیەکی کارەبا لەناو بازاڕی سلێمانی جێبەجێکرا

5cf2de77 3263 48f9 8297 1d8df887625c

لڤین

پڕۆژەیەکی کارەبا لەناو بازاڕی سەوزە فرۆشانی بەلەدییەی سلێمانیدا بە بودجەی زیاتر لە 19 ملیۆن دینار جێبەجێکرا.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەیەکی گرنگ لەناو بازاڕی سەوزە فرۆشەکانی بەلەدییەکەی شاری سلێمانیدا جێبەجێکرا، بە بودجەی زیاتر لە 19 ملیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکە بریتییە لە چاكسازییکردن لە تۆڕی کارەبای بازاڕی سه‌وزه‌ فرۆشه‌كانی بەلەدییەکەدا، کە تیایدا بە شێوازێکی تەکنیکی جوان و گرنگ تۆڕەکە رێکخراوەتەوە و  لە رێگای دانان و جێبەجێکردنی کێبڵ ترەی و دانانەوەی بۆدەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکە له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی كاره‌با به‌بڕی 19 ملیۆن و 893 هەزار و 570 دینار جێبەجێدەکرێت و هاوکات، بەهۆی پڕۆژەکەوە مەترسی لەسەر دوکان و بازاڕەکان دروست نابێت و رێگریش لە سەرپێچیکردن بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبادا دەکات.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top