لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پەرلەمانتارێکی عێراق: تورکیا پلانی هەیە نەینەوا و کەرکوک داگیربکات

b07b2075 a574 4a5a a038 305fa62c50eb

لڤین

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕٍایگەیاند، توركیا پیلانی هەیە پارێزگاكانی نەینەوا و كەركووك داگیر بكات و داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، چاو بەو فراوانبوونە مەترسیدارەی سوپای تورکیا لە خاکی عێراقدا بخشێنێتەوە.

یاسر حسێنی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: وەزارەتی دەرەوەی عێراقی بەرپرسیارە لە بوونی هێزەكانی توركیا لە وڵاتدا، بەهۆی لاوازی وەڵامدانەوەكان ئەم هێزانە فراوان بوون، توركیا پلانی هەیە پارێزگاكانی نەینەوا و كەركووك داگیر بكات، چونكە ئەو شارانە گرنگن لەلایەن توركیاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بێدەنگ نەبن لە مەترسییەكانی داگیركاریی توركیا لە وڵاتدا، پێویستە ڕێوشوێنی ڕێگری و كاریگەر لەلایەن حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە بگیرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی فراوانبوونی هێزەكانی توركیا.

حسێنی ئەوەشی خستەڕوو،  پێشێلكارییەكانی توركیا گرژییەكان زیاتر دەكات و زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنن، هاوكات، هۆشداریدا سەبارەت بە سیناریۆیەك، كە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات دەكات، ئەویش بوونی گرووپی چەكدارە، كە لەلایەن توركیاوە مەشقیان پێكراوە و لە كامپی زلكانن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top