لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئاسایش: هێرشکارەکەی سەر جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆك فەرمانی لە سەرکردەیەکی داعش وەرگرتوە

66b4faeb 8ec7 44c3 968d 466cf88f0952

لڤین

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی ئەنجامدەری هێرشەکەی جەژنی ئەکیتۆی لە دهۆک بڵاوكردەوە، هێرشكارەكە دەڵێت، فەرمانی لە سەركردەیەكی داعش وەرگرتوە.

رۆژی 1ی نیسانی 2025ی لە ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ لە شاری دهۆک هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و بەهۆیەوە دو کەس بریندار بون.

 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێرشکارەکە ناوی لوئەی عەبدولڕەحیم و ناسناوی ئەبوجوهەیمەن باغۆزییە. ئەو لە دانپێدانانەكە كە ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت،  پێشتر دانیشتوی قامشلۆ بوم و ئێستا نیشتەجێی کەمپی دۆمیزم. لە 2024 لەرێگەی چاتەوە پەیوەندیم بە داعشەوە کرد و بەیعەتم دابوە رێکخراوەکە.

هەروەها دەشڵێت”وانەم لەبارەی خولی شەرعی، جیهادی و ئەمنی وەرگرتبوو و بۆ هێرشکردنە سەر مەسیحییەکان راسپێردرام و فەرمانم لە سەركردەیەكی داعش وەرگرت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top