لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئاسایشی هەولێر: خاوەنی كۆمپانیای “توانا ئێف ئێكس” دەستگیركرا

b30ac313 b043 428e b952 187b5749c545

لڤین

بە تۆمەتی “فریودان و بانگەشەكردن بۆ دراوی ئەلیكترۆنی فۆڕێكس”، ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی خاوەنی كۆمپانیای “توانا ئێف ئێكس”ی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار (ت. س. ع.) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئێف ئێکس)مان دەستگیرکرد بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی  فۆڕێكس لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکانی.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەرکەوتوە هیچ مۆڵەتێکی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نییە.

ئاسایش وتوشیەتی، بازرگانی کردن بە فۆڕێکس، نایاساییەو ڕێگەپێدراو نییەو بەهەدەردانی پارەو سامانی هاونیشتمانیانە.

هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان كردوە خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵەکردنانە تاکو سامانیان پارێزراوبێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top