لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سوپای پاسداران: گرووپێکی داعشمان لە پارێزگای سنە دەستگیرکرد

000910

لڤین

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، گرووپێکی داعشیان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە، ئامانجیان ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی بووە لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزدا.

قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەندامانی گرووپە دەستگیرکراوەکە ئاشکرا بکات رایگەیاندووە، “گرووپەکە سەرجەمیان خەڵکی بیانی بوون و لەلایەن داعشەوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە”

دەشڵێت، گرووپەکە مەبەستیان بووە لەکاتی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە پارێزگای سنە هێرشی خۆکوژی ئەنجامبدەن، بەڵام پێش ئەوەی بتوانن هیچ کارێک بکەن، لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستگیرکراون و لە گەڵیشیاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پشتێنی خۆکوژی و چەک و نارنجۆکدا گیراوە.

سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاندووە، “ئەو گرووپە تیرۆریستییانە کە لەلایەن وڵاتانی بیانییەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و دووبەرەکی خستنە نێوان مەزهەب و پێکهاتەکانی ناو ئێرانە”.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمساڵ بە ئاهەنگی فراوانی جەماوەری لە سنە و شار و شارۆچکەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشوازی لە نەورۆز و سەری ساڵی کوردی کرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top