لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دانا عەبدولكەریم: نوێنەری كۆمسیۆن لەژێر فشاری سیاسیدا نەهاتبوو بۆ كۆنفرانسەكەمان

bdee0b8a 3f9a 4cc0 b868 4637557c3294

لڤین

دانا عەبدولكەریم، ئه‌ندامی‌ سێیەمین كۆنفرانسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان-گردی زەرگەتە، راگه‌یاند، نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەژێر فشاری سیاسیدا نەهاتبو بۆ كۆنفرانسەكە. دەشڵێت، بەهۆی دەستوەردانەكانی، ئێمە لەدادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆن تۆماردەكەین.

دانا عەبدولكەریم، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی لەبارەی سێیەمین كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان-گردی زەرگەتە، وتی، كۆنفرانسه‌كه‌مان كۆنفرانسێكی زۆر سه‌ركه‌وتو بو.

ئەوەشی خستەڕو “به‌داخه‌وه‌ نوێنه‌ری‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ژێر فشاری‌ سیاسیدا نه‌هاتبو بۆ كۆنفرانسه‌كه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ “سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناته‌ندروست ده‌ستوه‌ردانی‌ كردوه‌ و لەژێر فشاری ئەودا نه‌یهێشتوە ستافی‌ كۆمسیۆن بێن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ كۆنفرانسه‌كه‌. بەڵام ئێمە هەمو رێكارە كۆنفرانسییەكانمان وەكو خۆی تەواو كردون و كۆنفرانسێكی زۆر سەركەوتومان كرد.”

وتیشی‌: “بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە هەمیشە دەستوەردانە سیاسییەكان كاریگەرییان لەسەر هەمو سێكتەرەكان هەیە.”

لەبارەەی ئەوەی كە ئایا ئەنجامی كۆنفرانسەكە دانی پێدا دەنرێت ئەگەر نوێنەری كۆمسیۆن نەهاتبێت، دانا عەبدولكەریم وتی”ئەنجام ئەو شەرعیەتەیە كە دەبینرێت، زیاتر لە 1300 كەس بەشداربوە لە كۆنفرانسەكە، ئەوە شەرعیەت ئەداتێ.”

هەروەها وتیشی”بەداخەوە كه‌سێك كه‌ خۆی پیشه‌ی‌ دادوه‌ر بێت‌ و به‌رپرسی‌ كۆمسیۆنه‌ ده‌بوایه‌ سوێنده‌كه‌ی‌ خۆی‌ بپاراسته‌یه‌، ئێمه‌ له‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ شكات له‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كه‌ی‌”.

له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ كه‌ ئایا خۆی‌ بۆ پۆستی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كاندید ده‌دات، دانا عه‌بدولكه‌ریم وتی‌: “هێشتا زوه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بكرێت. گرنگ به‌ لامانه‌وه‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئیشكردنه‌ بۆ پره‌نسیپه‌كانی‌”.

لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەگەر دانا ئەحمەد مەجید خۆی هەڵبژێرێت بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، رێگەی دەدەن؟ دانا عەبدولكەریم وتی، بەپێی دەستوری ناوخۆی گۆڕان كەسێك بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی بۆ پۆستی رێكخەری گشتی كاندید بكات دەبێت ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top