لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

محەمەد تۆفیق ڕەحیم: باڵی گۆڕانی گردەکە ناویان بەکارهێناوم، من کاندیدی هیچ پۆستێک نەبووم

8297e711 3635 45f7 a616 18f03c7d1f69

لڤین

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە سێیەمین كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کۆتاییهات و تیایدا لیستی ناوە هەڵبژێردراوەکان راگەیەندرا کە تیایدا محەمەد تۆفیق رەحیم ژمارەی یەکەم بوو، ناوبراو لە لیدوانێکدا رەتیکردووەتەوە کە کاندیدبوبێت و دەڵێت “ناوی منیان بەکارهێناوە”.

محەمەد تۆفیق ڕەحیم یەکێكە لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەتیدەکاتەوە خۆی بۆ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گردی زەرگەتە کاندید کردبێت، ئەو کە بۆ میدیایکان دواوە، ده‌ڵێت “ناوى منیان به‌كارهێناوه‌”.

ئەو ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا لەشاری لەندەنە، هەروەها رەتیکردەوە کە ئەو بەشدار بوبێت و “تەنانەت ئاگادارى كۆنفرانسه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى باڵى گرده‌كه‌ى گۆڕان (كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا) نییم”.

محەمەد تۆفیق وتیشى “من پێشتریش وتومه‌، لەکاری سیاسی دورکەوتومه‌ته‌وه‌، ئاگاداریى کۆنفرانسەكه‌ى ئه‌مڕۆش نیم ‌و خۆشم بۆ پۆستی حزبیی کاندید نه‌كردووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان محەمەد تۆفیق ڕەحیمی هەڵبژارد و لەلیستی ناوەکان ژمارەی یەکەمی دەرچوانی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی پێدابوو، ناوبراو لەرێگەی میدیاکانەوە ئەو پۆستەی رەتکردەوە و جەختیکردەوە لەوەی کە ناویان بەکارهێناوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top