لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

نرخى ته‌ماته‌ زۆر به‌رز بوه‌وه‌

engin akyurt HrCatSbULFY unsplash scaled

لڤین

نرخی تەماتە لەهەرێمی کوردستان بەرزبوەوە، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانیش دەڵێت، “هۆکارەکەی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتەیە”.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەروەر عەلی بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئاشكرایكردوه‌، “ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆ تەماتە بەکۆ، هەزارو 100 دینارەو لەبازاڕەکاندا کیلۆی هەزارو 500 دینار بەرەو سەرەوەیە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هەفتەی پێشوو لەعەلوەکانی هەرێم کیلۆیەک تەماتە لە 650 بۆ 750 دینار بوو”.

وتیشى:”لەبەرژەوەندیی جوتیارانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق، لە26ى مانگى یه‌كه‌وه‌ هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کراوە، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ بڕیارەکە بۆ بەرژەوەندیی جوتیارانی عێراق دراوه‌و ئێستاش تەماتەی بەسرە زۆر کەمبوەتەوەو تەماتە کەمە لەبازاڕدا”.

پێش بەرزبونەوەی نرخ، هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاو لەهەرێم ڕایگه‌یاندبوو، “چاودێریی بازاڕ دەکەین، ئەگەر نرخی تەماتە بەرزبوەوە، خوێندنەوە بۆ بڕیارەکە دەکەین”.

جگە لەبڕیارەکەی زستانی ئەمساڵ، لەهاوینیشدا کە بەرهەمی تەماتەی هەرێم پێدەگات، هاوردەکردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top