لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پارە بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر بەقەرز دەدرێتە بەهاووڵاتیان

e79d420e 1e0b 49e6 8e31 ee5d972b8be6

لڤین

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، پێدانی قەرزی بانکی بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر کە ماڵان و پڕۆژە جیاوازەکان دەگرێتەوە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

د. ئامانج مەحموود هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق و سەرپەرشتیاری دۆسیەی قەرزی بانکی بۆ کارەبای وزەی خۆر ڕایگەیاند: لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە هاووڵاتییان دەتوانن بچنە ئەو کۆمپانیایانەی دیاریکراون بۆ دابینکردنی کارەبای وزەی خۆر و دواتریش لە بانکەکانەوە بڕی قەرزەکە وەربگرن، ئەو پارەیەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە یەک ترلیۆن دینارە واتا 800 ملیۆن دۆلارە.

باسی لەوەشکرد: بڕی قەرزەکە بۆ ماڵان 30 ملیۆن دینارە و بە ماوەی پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە و بڕیارە ماوەکەی بکرێتە حەوت ساڵ.

دەشڵێت: “پڕۆژەی کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوونی گەورە و خزمەتگوزاری یەک ملیار دینارییان پێ دەدرێت زیادە خستنەسەرەکەی زیاترە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “بڕی زیادە خستنەسەری قەرزەکە بۆ ماڵان کەمتر لە %3 دەبێت کە ئەمە تەنیا بۆ ڕێکاری بانکییە، لەو بڕە تەنیا سەدا یەک بۆ بانکی ناوەندی دەبێت”.

ئەوەشی وت: “هەر بانکێک لەلایەن بانکی ناوەندی ڕێگەپێدرانی هەبێت دەتوانێت بێتە ناو ئەو دەستپێشخەرییە”.

دەشڵێت: “کۆمپانیاکان دابەشی چوار ناوچە کراون لە عێراق، کۆمپانیاکانی باشوور، فوراتی ناوەڕاست، ناوەڕاست و کۆمپانیاکانی باکووری عێراق کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکووری عێراق دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا: لە پارێزگاکانی باکووری عێراق هەشت کۆمپانیا دیاریکراون و چواریان لە هەرێمی کوردستانن، لە ئایندە 75 کۆمپانیای دیکە دێنە ناو پڕۆژەکە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top