لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد

img 0142 1400

لڤین

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی  دەرکرد سەبارەت بە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ و مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان بۆ نەبەستراوە لەگەڵ دامەزراندنی دەرچووی کۆلێجە پزیشکییەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی 19″ـی ئازار” ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی 20٪ـی سزاکانی سەرپێچیی هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە لە یەکی کانوونی دووەمەوە تاوەکو 30ـی حوزەیران.

هاوکات ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد کاری پێویست بۆ دابینکردنی مووچەی ئەو کەسانە بکات، كە لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەت بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام بەهۆی جێگیرکردنی میلاکی مانگی تەمووز لە ساڵی 2024 مووچەیان بۆ نەبەستراوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی، تەندروستی لەگەڵ ئەنجوومەنی گشتیی راژە راسپێردراون، کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە پەیوەندیدا بن بۆ دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێجە پزیشكییەكان بۆ ساڵی 2024.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top