لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەو جوتیارە كوردەی كە سەربازێكی ملپێچەكەی راكێشا: بە كەفالەتی دو ملیۆن دینار ئازادكرام

93f11518 8594 41fc a91b 806699a7224f

لڤین

ئەو جوتیارە كوردەی ناوچەی سەرگەڕان كە لەلایەن سەربازێكی عێراقییەوە پەلاماردراو ملپێچەكەی ملی راكێشرا دەڵێت، لەسەر ئەوەی گوایە سوكایەتی بە سەربازە عێراقییەكە كردوە، ئەمڕۆ چوەتە بەردەم دادوەر و بە كەفالەتی دو ملیۆن دینار ئازادكراوە.

محەمەد ئەمین، جوتیارە كوردەكە، دوای هاتنە دەرەوەی لە دادگای دوبز لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، لەسەر سكاڵای ئەو سەربازە كە تۆمەتباری كردوە بەوەی “جوێن”ی پێداوەو سوپای عیراقی بە سوپایەكی “تائیفی” ناوبردوە، ئەمڕۆ چوەتە دادگاو دادوەر بە كەفالەتی دو ملیۆن دینار ئازادی كردوە.

محەمەد ئەمین لە لیدوانەكەیدا جەختیكردەوە “من جنێوم نەداوە، ئەوە لە من ناوەشێتەوە، بەڵكو ئەو ملپێچەكەی خستبوە ملم و خەریك بو دەخنكام، هەناسەم بۆ نەدەدرا.”

وتیشی، “چوار سەرباز شایەتی درۆیان لەسەر من داوە و دوای یەكلاییبونەوەی دۆسییەكەم سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەم.”

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top