لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

تورکیا کۆمەڵکوژی لەکۆبانی ئەنجامدا: خێزانێکی نۆ کەسی شەهید بوون

13c659d4 084c 4a7a 914e 751c1ca5df7b

لڤین

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: ژمارەی شەهیدانی مەدەنی کە لەهێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لەباشووری کۆبانی کوژراون بۆ نۆ کەس لەبنەماڵەیەک بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو برینداری دیکەش لەهەمان خێزانن.

لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی یەکشەممەدا، فڕۆکەیەکی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی باشوری کۆبانێ کرد، خێزانێک کە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن، کە ئەندامانی خێزانەکە پێکدێن لە “ئاهین عوسمان عەبدۆ، دیجلە عوسمان عەبدۆ، دلۆڤان عوسمان عەبدۆ، یاسر عوسمان عەبدۆ، عەزیزا عوسمان عەبدۆ، ساڵحا عوسمان عەبدۆ، ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ، عوسمان بەرکاڵ عەبدۆ (باوک)، و غەزالا عوسمان عەبدۆ (دایک)” شەهید کران.

هەروەها ڕۆنیدا عوسمان عەبدۆ و نارین عوسمان عەبدۆش برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top