لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

عومەر گوڵپی: لە داهاتوودا شتێک نامێنێت بە ناوی خزمەتگوزاریی گشتییەوە

عومەر گوڵپی 3

لڤین

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پلانی ئەوە هەیە، کە بەناوی کارەبای حکومییەوە نرخی ئەمپێری کارەبا بە 20 هەزار دینار جێگیربکرێت، ئەگەر ئەم هەنگاوەش جێبەجێبکرێت لە داهاتوودا شتێک نامێنێت بە ناوی خزمەتگوزاریی گشتییەوە.

ئەمڕۆ هەینی، عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پلانی ئەوە هەیە، بە بیانووی لابردنی مۆلیدە، نرخی کارەبای موەلیدە کە 20 هەزار دینارە بۆ هەر ئەمپێرێک، بە ناونیشانی کارەبای حکومەتەوە بۆ هەمیشە بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپێندرێت.

دەشڵێت، “ئەگەر ئەم هەنگاوە جێبەجێبکرێت، ماوەیەکی تر رادەگەیەندرێت کە ئامادەین نەخۆشخانەکانی حکومەت وا لێبکەین خەڵک ناچار نەبێت بچێت بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان، تەنها هاوشێوەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هەمان پارەمان پێ بدەن”.

روونیشیکردۆتەوە، لە ئێستادا هەر کیلۆ واتێک کارەبا، نرخەکەی بۆ ماڵان تەنها 18 دینارە و نابێت نرخەکەی لەوە زیاتر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر بارودۆخەکە بەم جۆرەبێت، ئەوا لە داهاتوودا شتێک بەناوی خزمەتگوزاریی گشتییەوە نامێنێت، ئەمەش تەنها خێزانە ئاساییەکان و ماڵە هەژارەکان زەرەری لێدەکەن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top