لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

مەسەدە پێشوازی لە رێککەوتنەکەی عەبدی و شەرع دەکات

لڤین

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات “مەسەدە” پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کرد و رایانگەیاند، ئەو رێککەوتنە لە ساتێکی یەکلاکەرەوەی مێژووی سووریا و بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە ئەنجامدراوە.

مەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت ” هیوادارین ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی بنەڕەتی بێت بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ، دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی، کە رێز لە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بگرێت”.

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات راشیگەیاند، ئەم رێککەوتنە ببێتە بنەما بۆ دەستوورێک، کە گوزارشت لە ئیرادەی ژنان و پیاوانی سووریا بکات و کۆمارێکی مۆدێرن دابمەزرێت، کە لەگەڵ خواست و قوربانیدانی گەلی سووریادا بگونجێت.

مەسەدە جەختی لەوە کردەوە، ئەم رێککەوتنە رەنگدانەوەی پێویستی بەپەلەی قۆناغێکە، لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتمانی و دانپێدانانی یەکتر و دادپەروەری سیاسی، دەشڵێن هەموو سوورییەکان بەبێ جیاوازی مافی خۆیانە چارەنووسی خۆیان لە رێگەی بەشداریی سیاسی راستەقینەوە دیاری بکەن، کە یەکسانی و کەرامەت و ئازادییە بنەڕەتییەکان فەراهەم بکات.

ئەوەشیان دووپاتکردووەتەوە، کە سەرکەوتنی ئەم رێککەوتنە پەیوەستە بە پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە رۆحی گۆڕانکاریی راستەقینە و کارکردن بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراتی مۆدێرن.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سووریا بۆ هەموو سوورییەکانە و دەوڵەتێکی دیموکراسی، فرەیی، لامەرکەزی، شایستەی قوربانیدانی گەلەکەیەتی”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks