لڤین
مەلا بەختیار لە وتارێكدا لە یادی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991دا ڕایدەگەیەنێت، ئه‌م شه‌ره‌فه مێژووییه، به‌شانازییه‌وه به‌ر رانیه و ده‌وربه‌ری كه‌وت و هه‌ر ئه‌مه‌شه مێژوو نازناوی (ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین)ی پێ به‌خشین و دەشڵێت: بۆچی رێگه درا، هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی به چه‌پ و راستیانه‌وه، سه‌راپای كوردستان تاڵان بكه‌ن؟ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر تاڵانی، سزا نه‌درا!
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی پێشوووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ده‌بوایه شارێك، دوای فاشیه‌تی ئه‌نفاله‌كان و كیمیاباران، ببێته پێشه‌نگی ویژدانی ئازادی ژیله‌مۆئاسای بۆ هه‌ڵكه‌وتی كڵپه ده‌گه‌ڕا. ئه‌م شه‌ره‌فه مێژووییه، به‌شانازییه‌وه به‌ر رانیه و ده‌وربه‌ری كه‌وت؛ كه به‌خوێنی رۆڵه‌كانیان، دڕیان به شه‌وه‌زه‌نگی فاشیه‌كان دا. هه‌ر ئه‌مه‌شه مێژوو نازناوی (ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین)ی پێ به‌خشین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بێگومان دڵۆپێك خوێنی شه‌هید، له هه‌ر كات و قۆناغێكدا، له‌پێناوی رزگاری و ئازادی رژابێت، ئێستا له‌ناو دڵماندا، وه‌كو گوڵاڵه‌سوره‌ی خه‌بات، رواوون؛ به‌ڵام شه‌هیدانی راپه‌ڕین، سورخه‌ڵاتی سه‌ره‌تای مێژوویه‌كی نوێن، كه خوێنی رژاوی ئازادیخوازییان، وه‌رچه‌رخانێكی ئابوری، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و كولتوری سیاسی نوێی خوڵقاند.
دەشڵێت: ئه‌م شه‌هیدانه و تێكڕای شه‌هیدانی كوردستان، گۆڕی دیار و نادیاریان، له كۆشك و ته‌لاری به تاڵانیی دروستكراوی گه‌نده‌ڵه‌كان، شكۆمه‌ندتره. نامانه‌وێ له‌م یاده جوانه‌دا، قه‌تماغه‌ی به‌سوێی 34 ساڵی دوای راپه‌ڕین هه‌ڵبده‌ینه‌وه، كه هاوشانی گه‌لێ ده‌ستكه‌وتی به‌رچاو، لێوانلێویشه له شه‌رمه‌زاریی، گه‌نده‌ڵی، نادادپه‌روه‌ری، لاوازی دیموكراسی، ترس و بیم سه‌پاندن. نمونه‌ی زۆر ناهێنینه‌وه، به‌ڵام ناكرێ ئاماژه به تایتڵی روداوه‌كانیش نه‌درێ.
مەلا بەختیار دەپرسێت:
– له راپه‌ڕیندا، بۆچی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دانه‌ڕێژرابوو، هه‌تا راپه‌ڕین دوچاری شكست نه‌كرێ و كۆڕه‌وه سامناكه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان روونه‌دات؟
– ئه‌ی دوای كۆڕه‌وه‌كه، بۆچی رێگه درا، هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی به چه‌پ و راستیانه‌وه، سه‌راپای كوردستان تاڵان بكه‌ن؟ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر تاڵانی، سزا نه‌درا!
– دوای سه‌پاندنی هێڵی (36) و ناوچه‌ی ئارام و ده‌سته‌به‌ری بڕیاری (688)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی جیهان، كارێكی باش كرا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌مه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام شه‌ڕی ناوخۆ، له‌پێناوی چی؟
جەختیشی كردۆتەوە، به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه، كه‌مترین ده‌رسیان لێوه‌رگیراوه. بۆیه هه‌تا هه‌نوكه‌ش، هه‌ڵه به هه‌ڵه ده‌سپێردرێ و هێشتا هه‌رێم یه‌ك پارچه نییه؛ هێزی پێشمه‌رگه یه‌كنه‌خراوه؛ داهاتی كوردستان كونترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم نییه؛ یاسا سه‌روه‌ر نییه، سه‌ره‌ڕاش، ده‌شپرسین: ئه‌رێ خێره له‌م ساڵڕۆژه‌ی (5)ی ئازاردا، به‌رپرسی هیچ حزبێك و كاربه‌ده‌ستی باڵای هیچ وه‌زاره‌تێك، له‌خۆیان رانه‌په‌رموو تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین دابنێن؟